Erbil 12°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 12:42

سه‌رچاوه‌یه‌ک: خامنه‌یی؛ قاسم سوله‌یمانی له‌ پۆسته‌که‌ی لاده‌دات

سه‌رچاوه‌یه‌ك: خامنه‌یی فه‌یله‌قى قودسی سوپای پاسداران هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ ئێرانییه‌كان، رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، كه‌ عه‌لى خامه‌نه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بیر له‌ لادانى قاسم سوله‌یمانى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌یله‌قى قودسی سوپای پاسداران ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بیر له‌ هه‌ندێك گۆڕانكاریى ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فه‌یله‌قى قودس ئه‌نجامى بدات.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئێران ده‌كات، كه‌ ده‌ریان خستووه‌ ناڕه‌زایى ئێران رۆژ له‌ دواى رۆژ له‌ به‌رانبه‌ر كۆمارى ئیسلامى و هێزه‌كانى زیاتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عێكى شیعى ئێران به‌ ناوى عه‌بدوڵا جه‌وادى ئاملی گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر گه‌لى ئێران راپه‌ڕێت، ئه‌وا به‌رپرسانى ئێران ده‌خاته‌ ده‌ریاوه‌، چونكه‌ وڵاته‌كه‌یان پڕ كردووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى.

بۆیه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ى خامنه‌یى ئه‌نجامى بدات له‌ فه‌یله‌قى قودس بێت، بۆ ئه‌مه‌ش دوو بژارده‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان لادانى قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكى ئه‌م هێزه‌یه‌، دواتریش كه‌سێكى ترى له‌ شوێنى ئه‌و دابنرێت، بژارده‌ى دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ ته‌واوى هێزه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ سوپاى پاسداران بكرێت.

پێشتر محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى سه‌رۆكى گشتى سوپاى پاسداران و عه‌لى باقرى سه‌رۆك ئه‌ركانى هێزه‌كانى ئێران راپۆرتیان له‌ باره‌ى فه‌یله‌قى قودس داوه‌. 

یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى سوله‌یمانى ده‌كرێته‌وه‌، دیارنه‌مانى ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ ره‌وانه‌ى فه‌یله‌قى قودس ده‌كرێت، هه‌ره‌وه‌ها پاره‌ى به‌ نایاسایى به‌ حه‌مید به‌قایى داوه‌ كه‌ راوێژكارى سه‌رۆكى پێشوو بووه‌.

له‌ سه‌ر ئاستى دنیا قاسم سوله‌یمانى و هێزه‌كه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵاته‌وه‌ به‌ تیرۆریست ده‌ناسرێن، چونكه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كارى توندوتیژى له‌ عێراق و لوبنان و سووریا و یه‌مه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.