Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 15:04

شاباز و کارزان گۆرانی " سه‌رخه‌ سه‌ر باڵم " بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژان دووباره‌ كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " شاباز زه‌مانی " و فاروق كارزان " گۆرانیه‌كی تازه‌ كه‌ دوایین به‌رهه‌میانه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

زه‌مانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات گۆرانییه‌كه‌یان له‌ ژێر ناوی ( سه‌رخه‌ سه‌ر باڵم ) له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانییه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت له‌ شاری سلێمانی كاری كلیپی بۆ كراوه‌ و پێشتریش له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژان دووباره‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، شاباز زه‌مانی تا ئێستا هیچ گۆرانییه‌كی به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ل هیچ گۆرانیبێژێكی دیكه‌ تۆمارنه‌كردووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.