دوێنێ شه‌مه 28/4/2018 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی پانكی گه‌شتیاری ، به چاودیری و ئاماده‌بونی به‌رێز ( فریاد رواندزی ) وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ، خه‌ڵاتی رێزلینان به‌خشرایه پێشه‌نگه‌كانی تیپی میوزیكی شاری رواندز.
هه‌رله‌م رێوره‌سمه‌دا پیشنگایهكی فۆتۆگرافی كراییه‌وه كه گوزارشت له سه‌رتاییه‌كان دروست بوونی تیپی موزیكی رواندز ده‌كرد له‌گه‌ڵ نمایش كردنی فلیمێكی دیكۆمێنتاری، دوایی به‌چه‌ند گۆرانی و خه‌ڵات كردنی ئه‌ندامانی تیپ كۆتایی هات.
شایانی باسه ئه‌م تیپه له هاوینی ساڵی 1971 دامه‌زراوه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بهرێوهپێش چوونی ره‌وتی هونه‌ر له شاره‌كه به تایبه‌تی گۆرانی و موزیك.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.