به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای رواندز ، ئه‌مرۆ ئیواره له رێوره‌سمێكدا ،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری عێراَق خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێت به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كه‌م تیپی مۆسیقای رواندز .
سه‌رپه‌رشتیار و دامه‌زرێنه‌ری تیپی میوزیكی رواندز هونه‌رمه‌ند " زرار مسته‌فا " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ له كه‌شێكی هونه‌ریدا به پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه میوزیك و گۆرانی و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌راسیمی خه‌ڵاتی رێزلێنان له لایه‌ن " فریاد رواندزی " وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار ، ده‌به‌خشرێته ئه‌ندامانی یه‌كه‌م تیپی میوزیك له رواندز .
جێی باسه ، تیپی مۆسیقای رواندز یه‌كه‌م تیپی میوزیكی رواندزه له ساڵی 1971 تا ساڵی 1974 له لایه‌ن پانزه هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژان و گروپی كۆرسی كچان و كوران به‌رده‌وام بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.