له چوارچێوه‌ی ئه‌و كار‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی كه له وڵاتی سعودیه ئه‌نجامده‌درێن ، بریار ایه ئۆركسترایهكی ئه‌ڵمانی بێته ئه‌م وڵاته و 3 كۆنسێرتی گه‌وره ئه‌نجامبدات .
ده‌سته‌ی گشتی رۆشنبیری سعودیه ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و ئۆركسترایهی ئه‌وان ده‌ستنیشانیان كردووه یه‌كێكه له ئۆركستراكانی گه‌وره‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ژێر ناوی " كولنر " كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهان ناوبانگێگی زۆری هه‌یه .
دهنگوباسی هاتنی ئه‌و ئۆركسترا ئه‌ڵمانییه بۆ وڵاتی سعودیه ، بووه به به‌شێك له‌سه‌ر دێری رۆژنامه هونه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته .
جێی باسه ، له‌م كاته‌ی ( محه‌مه‌دی كوری سه‌لمان ) بووه به شازاده‌ی وڵاتی سعودیه ، ئه‌م وڵاته كرانه‌وه‌یه‌كی باشی به خۆوه بینیوه و ئه‌نجامدانی ئه‌و زنجیره كۆنسێرتانهش له پایته‌ختی سعودیه به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.