Erbil 12°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 20:01

خێزانی شه‌هید حسێن مه‌نسور: پێشوازیم له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ماڵه‌که‌م نه‌کرد

پێشوازی له‌ دوژمنی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین
کوردستان TV
#7 #9
100%

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی لێكرا و دواتر داوای بینینی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌  لیوا "حسێن مه‌نسور" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی 2 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات وخانه‌واده‌ی ناوبراو هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ماڵه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن پێشوازی له‌ دوژمنی گه‌له‌كه‌مان ناكه‌ین.

خێزانی شه‌هید "حسێن مه‌نسور"  له‌ وه‌ڵامی داوای به‌رپرسی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دا ده‌ڵێت: هاوژینی من له‌سه‌ر ئازادی خاكی كه‌ركوك و كوردستان شه‌هید بووه‌.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ چۆن پێشوازی له‌ دووژمنی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و چۆن پێشوازی له‌ عه‌بادی بكه‌ین كه‌ له‌ كه‌ركوك و دوزخورماتوو ده‌بابه‌ی ئه‌برامزی به‌ سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هێنایه‌ ناوه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ڕێگه‌ ناده‌م خۆم و منداڵه‌كانم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن دوژمنه‌كه‌مه‌وه‌ به‌كار بهێندرێت و سۆز و هه‌ستی خه‌ڵكی پێرابكێشرێت و ده‌نگه‌كانیانی پێزیاد بكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌ دوای سه‌ردانی كردنی ماڵی خانه‌واده‌ی شه‌هید عه‌مید " شێركۆ شوانی" و وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ كه‌سو كاره‌كه‌ی ویستی سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا "حسێن مه‌نسور" بكات به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی توند له‌ لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / رووداو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.