ئافره‌تێكی كوردی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه پیشه‌كه‌ی مامۆستا بووه، له گرته ڤیدیۆیه‌كدا باس له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات و ده‌ڵێت: تامردن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه ده‌كه‌م و ئه‌م ژیانه خۆشه ناكه‌م به قوربانی شێرپه‌نجه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: من ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه‌و دووباره وانه بۆ ژیان بڵێمه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م ئافره‌ته تووشبووه دوێنێ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد‌و بۆ یه‌كجاره‌كی ماڵ ئاوایی له ژیان كرد، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ئه‌و وتانهیهتی كه له گرته ڤیدیۆیه‌كدا پێمان ده‌ڵێ: ده‌بێ مرۆڤ خۆڕاگر بێت له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كانی ژیان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.