له گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له وڵاتی چین ده‌رده‌كه‌وێت كۆرپه‌له‌یه‌ك له ناو پاسێكی بچووك له كاتی رۆیشتنی له‌شه‌قامدا ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قام بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوكه‌كه ئاگایان لێبێت.
دایك و باوكی كۆرپه‌له ته‌مه‌ن(10) مانگ منداڵه‌كه‌یان له كورسییه‌كه به پته‌وی به پشتنێنی سه‌لامه‌تیان نه‌بستراوه‌ته‌وه ، فه‌رامۆشیان كردووه له هه‌مووی گرنگتر ده‌رگای پاسه‌كه‌یان دانه خستووه.
دایك و باوكه ئه‌وه‌نده فه‌رامۆش بوون هیچ هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد كه منداڵه‌كه‌یان له پاسه‌كه كه‌وتوه تائه‌و كاته‌ی له هێماكانی هاتوو چۆ ده‌وستن دوایی 22 چركه ئه‌نجا هه‌ست ده‌كه‌ن كۆرپه‌له‌كه‌یان له ناو پاس نه‌ماوه كه‌وتووه ، دوای ئه‌وه‌ی دایكه‌كه به رووداوه‌كه‌ی زانی به راكردن به دوای كۆرپه‌له‌كه‌ی چوو له هه‌مان كاتدا سوپاسی ئه‌و خانمه‌ی كرد كه كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بۆ ههڵگرتبووهوه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.