Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:36

رۆژنامه‌یه‌کی بریتانی: پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق دوا ده‌که‌وێ

به‌ هۆی دابه‌شبوونی ده‌نگی شیعه‌كان
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئای بریتانی له‌ راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راپۆرتێكی بڵاویكردۆته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێ، به‌ هۆی دابه‌شبوونی ده‌نگی شیعه‌كان پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا ده‌كه‌وێ.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: دابه‌ش بوونی ده‌نگه‌كانی شیعه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بێته‌ هۆكاری دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێران ده‌ست له‌ كاروباری سیاسی عێراق وه‌ربدات.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:  ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعی له‌ عێراق دڵخۆش نییه‌ به‌ كاروكرده‌وه‌كانی سیاسییه‌كان و راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌وانه‌ی تاقی كراونه‌ته‌وه‌،پێویست ناكات جارێكی دیكه‌ تاقی بكرێنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.