ماکرۆن ڕایگەیاند، پێویستە دەستى ئێران لە وڵاتانی عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان دووربخرێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە وتارێکیدا لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە هەژمونى ئێران لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵبکرێت و کەمبکرێتەوە و نەبێتە هۆی هەڵگیرسانى جەنگێکی گەورە.
سەبارەت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ماکرۆن وتوویەتی ، "ئامانجی ئێمە ڕوونە ئەوەیە کە ئێران هەگیز نەبێـتە خاوەنى چەکی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاندووە، هەر چەندە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە هەندێک کەموکورتی تیادایە بەڵام پێویست نییە هەڵوەشێنرێتەوە.
ماكڕۆن لە میانەی سەردانێكی بۆ ئەمەریكا لە دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی كۆبووەوە، ئەوان لەسەر ئەوە رێككەوتن كە پێویستە رێككەوتننی ئەتۆمی ئێران فرەوانتر بكرێت و دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە و پرۆگرامە مووشەكە باڵیستییەكانیشی بگرێتەوە.
لەبارەی رێككەوتننی ئەتۆمی ئێرانیش سەرۆكی فڕەنسا رایگەیاند، مەبەستەكە روونە، ئەویش پێویستە بەهیچ شێوەیەك نابێت ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، رێككەوتننی ئەتۆمی مامەڵە لەگەڵ لایەنی گرنگ ناكات و روونی كردەوە كە هەروەها ناتوانرێت رێككەوتننەكە هەڵبوەشێندرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.