سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند" كاتژمیر 4ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، هاولاتیه‌ك به ناوى (خورشید حمد) له دایك بووی سالی 1981، له یه‌كیك له شاخه‌كانى نیو هاوینه‌واری (گه‌لی عه‌لی به‌گ ) له نزیك كانی ماران هه‌لدێراو سه‌ره‌نجام بووه هۆی برینداربوونی و شكانی قاچی راستی.
دواتر تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و مه‌له‌وانی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و توانیان ناوبراو رزگاربكه‌ن و بۆ چاره‌سه‌رى پێویست بیگه‌یننه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران و ئێستاش له‌ژێر چاودێری پزیشك دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.