Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:01

ده‌رهێنه‌رێکی سینه‌مایی ئه‌مریکی له‌ تارانه‌

دوو جار خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ر ، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مریكی  ( ئۆلیڤر ستۆون ) میوانی  36 ه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ تاران ده‌بێت .

وته‌بێژی 36 ه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر " ره‌زا میر كه‌ریمی " ئاشكرایده‌كات  " ئۆلیڤه‌ر "  به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ئاماده‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌  ده‌بێت و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست .

ئەو دەرهێنەرە ناودارە له‌ رێگای ده‌رهێنانی زنجیره‌ فیلمێك كه‌ سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی ڤیتنام دروست كرابوو، ناوبانگی په‌یدا كرد و تا ئێستا دوو جار توانیویه‌تی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ربگرێت ، یه‌كه‌م فیلم كه‌ بەرهەمی هێناوە، فیلمێكی خوێندكارییە به‌ ناوی "دوایین ساڵ له‌ ڤیتنام " .

جێی باسه‌ 36 ه‌ مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌ رۆژانی 19 ی ئەم مانگەوە  له‌ شاری تاران دەستی پێکردووە و تا 2018/4/27 به‌رده‌وام ده‌بێت .  

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.