جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم، ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ڕابردوودا توانیویانه به دیالۆگ به‌شێك له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هیوایان خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام و فراوانتر بكرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لێفتنانت جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و به‌ڕێزان جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان هاوكاری و هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تى بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی، دووپات كرده‌وه.
شانده‌كه ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ڕابردوودا توانیویانه به دیالۆگ به‌شێك له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هیوایان خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام و فراوانتر بكرێت، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته كار و ئه‌ركه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كاره‌كان كه تا ئێستا به باشى ئه‌نجام دراون و به‌رده‌وام ده‌بن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا و به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییه‌ى به پێویستى زانی و جه‌ختى له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى پێششمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی پشتگیریى ئه‌مه‌ریكای كرد له زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هیوای خواست دیالۆگ فراوانتر و جددیتر ببێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.