محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان داخی خۆی بۆ به‌شداریكردنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راگه‌یاند.
له گوته‌یه‌كدا له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری سلێمانی، حاجی مه‌حموود گوتی: پێویست بوو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی داواكارییه ده‌ستووریه‌كانی كورد ده‌درایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه رووینه‌دا.
محەمەدی حاجی محموود سكرتێری سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەناو جەماوەری حزبەكەی گوتی، تا ئەو كاتەی وەڵامی داواكارییە دەستووریەكانی كورد دەدرایەوە پێویست بوو لایەنە كوردستانییەكان بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا نەكەن، بەڵام بەداخەوە ئەمە نەكرا.
حەمەی حاجی محموود نیگەرانی خۆیشی لە یەك لیستی نێوان حزبە سیاسییەكان پیشاندا لەوەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەتوانرا بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكرێت و لەوبارەیەوە گوتی، دەمانەویست لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە لیستێكی یەكگرتوو بەشداری هەڵبژاردن بكەین، بەڵام نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێك.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر كورد لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا بەشداری نەكەن، هیچ شتێك نامێنێتەوە بەناوی عێراق، بۆیە چەمكی كەمینە و زۆرینە هیچ واتایەك بۆ عێراقێكی یەكگرتووە ناهێڵێتەوە.
قسەكانی ئەو بەرپرسە سیاسییە لەكاتێكدایە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار كورد بە پەرتەوازەی و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەكانی كردووە و لە ناوچە كوردستانییەكان و كەركووكیش پێشبینی كەمبوونەوەی دەنگی كورد دەكرێت بەهۆی داگیركردنی ئەو ناوچانە لەلایەن دەسەڵاتی سەربازی بەغداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.