ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراقی له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا بڵاویكردۆته‌وه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌رێژه‌ی 5.1 به پله‌ی ریخته‌ر له به‌نداوی ئه‌تاتۆركی توركیای دا.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه به دووریی 288 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای سنووری نێوان عێراق و سوریا بووه.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: له عێراق هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نه‌كراوه‌و هیچ زیانێكی نه‌بووه.
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاندووه، كاتژمێر 03:34ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕێ 5.1 پله و له قووڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تره‌وه ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سامساتی هه‌ژاند.
دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا هه‌شت بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به‌گوڕی 1.4 بۆ 2.7 پله ناوچه‌كه‌ی هه‌ژانده‌وه.
له‌ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا چه‌ند بینایه‌كی شارۆچكه‌كه و ده‌ورووبه‌ری زیانیان به‌ركه‌وتووه و هه‌ندێك له هاووڵاتیانیش به هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه باری ته‌ندروستییان تێكچووه و له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
قایمقامی سامسات، سه‌دات سه‌زیك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له هه‌ریه‌ك له ئادیامان، ئورفا، عه‌نتاب و دیاربه‌كر هه‌ستی پێكراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاكردن له شارۆچكه‌كه ده‌ستیان پێكردووه و تیمه‌كانی ئافاد له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.
13 كه‌س كه به‌ر بوومه‌له‌رزه كه‌وتوون كه زۆرینه‌یان به ساڵاچوون، له‌دوای رووداوه‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سامسات و ئادیامان-یان كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه و ئه‌وانه‌شی كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، كێشه‌یه‌كی جددی ته‌ندروستییان نه‌بووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.