ئازاد عه‌لی ، وتارێكی له پێگه‌ی چاودێری نیوزی سه‌ر به‌مه‌لا به‌خیتار بڵاوكردۆته‌وه و نووسویه‌تی: سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له به‌رواری (22/4/2018) لهدهۆكدا، وه‌كو كۆڕه سیاسیه رای گشتی فریوده‌ره‌كانی، هێرشی كرده سه‌ر حكومهتو یهكێتیو پارتی‌و ده‌سه‌ڵات. به خاك فرۆش‌و نانبڕین‌و بێ‌باك له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، ناوی هێنان.
نووسه‌ر ده‌ڵێ: خاك فرۆش، مه‌به‌ستی ماڵی مام جه‌لاله، نان بڕین، مه‌به‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی یهكێتیو پارتیه، بێباكیش، هه‌ر مه‌به‌ستی یهكێتیو پارتییه. ئه‌م به‌نازناو سه‌رۆكه، هه‌قی خۆیه‌تی چی ده‌ڵێ.. به‌ڵام ده‌پرسین:
كوا هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بكهنو هێرش نه‌كات، ئێمه هه‌قمان نییه به‌سه‌ر پارتیه‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆكه (به‌رهه‌م ساڵح) له‌یه‌كێتی جیابۆته‌وه‌و ده‌نگ خۆری یه‌كێتیشه، ئه‌ی بۆ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ئه‌ی بۆ زۆربه‌ی تهكهتولو بازرگانه‌كان، ئه‌ی بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا سێ ساڵیشه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر، یه‌كتریش ده‌شكێنن، بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن، درۆ ده‌هۆننه‌وه، نوسه‌ری كۆیله به‌كرێ ده‌گرن، هه‌تا وتار بۆ سه‌ركرده نهخوێنهوارهكان بنوسێ، ئه‌مانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، بۆچی به‌رگری له حزبه‌كه‌ی مام جهلالو شههیدانو دیموكراسی ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌موو رۆژێك فه‌یسبوكه‌كانیان به هاشوهوش ده‌ڕازانده‌وه، به‌به‌رچاویانه‌وه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی، ناوبانگی یه‌كێتی رۆژانه دهرزێنێ، كه‌چی قروقپیان لێكردووه.
نووسه‌ر ده‌شڵێ: من دڵنیام، دوای هه‌ڵبژاردن دیسان حه‌مامی ته‌كه‌تول گهرمدهكهنهوهو شه‌ڕه‌جنێوی ناوخۆی یه‌كێتی ده‌وروژێننه‌وه. له‌پێش كۆنگره‌ش (كه نایانه‌وێ ببه‌سترێ) دۆخی ناو یه‌كێتی ده‌شڵه‌ژێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.