ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نی پشكه‌كانی چاڤی لاند، بۆ تۆماركردنی سكاڵا، له‌سه‌ر خاوه‌نی چاڤی لاند، چوونه‌ته بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌م بنه‌كه‌یه سكاڵایه‌كه‌یانی وه‌رنه‌گرتووه، له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كان زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
زیاتر له 50 خاوه‌نی پشكی چاڤی لاند، ئه‌مڕۆ بۆ تۆماركردنی سكاڵا چوونه‌ته بنكه‌ی پۆلیس، یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵه‌رى داد ئاماده‌نه‌بووه سكاڵاكانیان لێوه‌ربگرێت كه له‌سه‌رخاوه‌نی چاڤى لاند تۆماریان كردووه.
خاوه‌ن ئه‌و پشكانه كه چوونه‌ته بنكه‌ى پۆلیسى ئازادى بۆ تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر شاسوارعه‌بدولواحید، به‌ڵام لێكۆڵه‌رى داد ئاماده‌نه‌بووه، سكاڵاكانیان وه‌ربگرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و خاوه‌ن پشكه، خاوه‌نی پشكه‌كان نیگه‌رانى خۆیان نیشانداوه له‌وه‌ى كه ئه‌وان بۆ داواكردنى داواكاریه‌كانیان چوونه‌ته به‌رده‌م بنكه‌ى پۆلیس، به‌ڵام وه‌ك پێویست گوێ له داواكاریه‌كانیان نه‌گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.