Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:28

محه‌مه‌د سه‌لاح به‌باشترین یاریزانى پریمه‌رلیگ هه‌ڵبژێردرا

دووه‌م یاریزانى عه‌ره‌بیه‌ به‌باشترینى پریمه‌رلیگ ده‌ست نیشانده‌كرێت
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌مه‌راسیمێكدا له‌ چل و پێنجه‌مین ئاهه‌نگى یه‌كێتى پیشه‌گه‌ره‌كانى ئینگلته‌را بۆ ده‌ست نیشانكردنى باشترینه‌كانى خولى نایابى ئینگلیزى ، محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لێڤه‌رپول به‌باشترینى پریمه‌رلیگ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ست نیشانكرا ، سه‌لاح توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ڕكابه‌رانى له‌هه‌ریه‌ك له‌ كیڤن برۆین ، هاری كین ، ده‌یڤید سێلڤا و  لیرۆى سانى و دیخیا  ، محه‌مه‌د سه‌لاح دووه‌م ئه‌ستێره‌ى عه‌ره‌بیه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ى پێده‌درێت پێشووتر ریاز موحریزى جه‌زائیرى له‌سالى 2016 ئه‌م خه‌ڵاته‌ى پێدراوه‌

محه‌مه‌د سه‌لاحى ته‌مه‌ن 25 ساڵ ، له‌به‌شدارى له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى ئینگلیزى له‌گه‌ل لێڤه‌رپول ، له‌33 یاریدا 31 گۆلى تۆماركردووه‌ ، له‌ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت ، وه‌له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه‌ كه‌له‌م قۆناغه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ به‌روارى 24-4-2018 له‌به‌رامبه‌ر رۆما یاری ده‌كه‌ن 
 
شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.