Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:11

تره‌مپ و ماکرۆن گفتوگۆى جیاوازییه‌کانیان له‌سه‌ر ئێران و بازرگانى ده‌که‌ن

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بڕیاره‌ 3 ڕۆژ له ئه‌مریكا بمێنێته‌وه‌
تره‌مپ و ماكرۆن گفتوگۆى جیاوازییه‌كانیان له‌سه‌ر ئێران و بازرگانى ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كۆشكى سپى پێشوازى له‌ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا كرد .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ـى نیسانى 2018 سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانى ئه‌مریكای كرد و له‌م سه‌ردانه‌یدا بڕیاره‌ 3 ڕۆژ بمێنێته‌وه‌ و باس له‌ جیاوازى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى ناوه‌كیى ئێران و بازرگانى.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ وه‌ته‌ى ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ ده‌ست ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ میوانداری له‌م شێوه‌یه‌ بكات .

هه‌ردوو سه‌رۆكى مێژوو هاوبه‌ش، كاتى ژه‌می خوانى ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌یان له‌ مونت ڤێنه‌ن، ماڵى جۆرج واشنتۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و فه‌رمانده‌ى جه‌نگى شۆڕشگێڕى بووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانێكى گرنگی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كردبوو بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ریتانیا.

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 24ـى نیسان، له‌ ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى كۆشكى سپى  كارى سه‌ره‌كى له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك تره‌مپ و ماكرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چیت و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 25ـى نیسان، ئیمانویل ماكرۆن دانیشتنێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ك ده‌كه‌وێته‌ ساڵیادى ڕۆژى دانیشتنى هاوبه‌شى كۆنگرێس له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جارلز دیغۆل كه‌ له‌ 25ـى نیسانى ساڵى 1960 ئه‌نجام درابوو. 

جێى ئاماژه‌یه‌ تره‌مپ و ماكرۆن ده‌ستیان به‌ دۆستایه‌تیه‌كى به‌هێز كرد ساڵێك له‌مه‌و پێش له‌ به‌لجیكا كاتێك زۆر به‌ گه‌رمى ته‌وقه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و ماكرۆن نزیك ببووه‌ له‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كاتێكدا زۆرێك له‌ سه‌رۆكانى ئه‌وروپا دووریان هه‌ڵبژاردبوو له‌ تره‌مپ، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندى نێوان ماكرۆن و تره‌مپ زۆر پته‌وه‌ و زۆر جاریش به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.