له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى كوردى و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌شارى دیساواى ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل هه‌واداران و ئه‌ندامانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردی له‌و شاره ئه‌نجامدا به‌سه‌رپه‌رشتى رێكخراو ناوچه‌كانى پارتى له‌ئه‌ڵمانیا، هێمن هه‌ورامى له‌كۆبونه‌وه بۆ ئاماده‌بووان پرسى به‌شدارى ڕه‌وه‌ندى كوردی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى لهبهشدارییان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ڕونكرده‌وه به‌پێویستى زانى سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه له‌ده‌نگ دانیان بهكاندیدانى لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له‌پێناو مانه‌وه‌ى كوردستان به‌به‌هێزى و یه‌كگرتووى و پارێزراوى پێویسته كوردستانیان ده‌نگ بهپارتى بده‌ن ، ئه‌و پارته پارێزگارى له‌خاك و سه‌روه‌رییه‌كانى كوردستان ده‌كات .
كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لهشارهكانى ئه‌وروپا درێژه‌ى ده‌بێت له‌ڕۆژانى داهاتوو به‌مه‌به‌ستى ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌شدارى كوردستانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌نگدان بهكاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ژماره 184 ى لیست .
هێمن هه‌ورامى له‌ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ل ڕه‌وه‌ندى کوردی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتى کۆبوویه‌وه
به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتى له‌لیستى 184 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.