Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:36

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى نوێ له‌ ئه‌مریکا ده‌کات

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى نوێ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ بكشێته‌وه‌، ئه‌وا ئێران دووباره‌ ده‌ست به‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ده‌كاته‌وه‌. 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى (CBS) ئه‌مریكى له‌ به‌رنامه‌ى "ڕووبه‌ڕووى نه‌ته‌وه‌" وتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بكشێته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ئێران وه‌ڵامی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها زه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك بژارده‌مان خستۆته‌ به‌رده‌مى خۆمان و ئه‌م بژاردانه‌ ئاماده‌ن و یه‌كێك له‌و بژاردانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران له‌ خێراییه‌كى زۆر مه‌زنتر ده‌ست به‌ كارو چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ده‌كاته‌وه‌.

زه‌ریف له‌ دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌ قسه‌كانى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران كرد، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وتبوى ئێمه‌ ده‌سپێشخه‌رى پێشێڵكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نابین، به‌ڵام ئه‌وان ده‌بێت دڵنیابن و بزانن ئه‌گه‌ر پێشێڵكردن و كشانه‌وه‌ى رَێككه‌وتنه‌كه‌ بكه‌ن ئه‌وا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌. 

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران له‌لایه‌ن 5 ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا و چین له‌ 14ى ته‌مموزى ساڵى 2010 له‌ ڤییه‌ناى پایته‌ختى نه‌مسا له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزاكرا، به‌ڵام له‌ كانوونى دووه‌مى 2016 ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ندێك كێشه‌ى بۆ دروست بوو. 

زه‌ریف راشیگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست داواى كرد دووباره‌ چاو به‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بخشێندرێته‌وه‌، به‌ڵام ئێران دژى پێداچوونه‌وه‌ بوو به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بكرێت.

له‌ پرسیارێكدا كه‌ چۆن ئێران وه‌ڵامى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بكشێته‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وتى: وڵاته‌كه‌م ئاماده‌یه‌ و ئه‌و بژاردانه‌ ئاماده‌ن و هه‌ركات پێمان باش بوو ده‌ستبه‌جێ بریارى گونجاو ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها جیهان ناتوانێ داوا له‌ ئێمه‌ بكات تاك لایه‌نه‌ پابه‌ند بین به‌ ڕێككه‌وتنێك كه‌ له‌ ‌ئێستادا تێكچووه‌. 

 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.