Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 16:16

ئه‌ردۆغان: باسی کۆتایی هاتنی بارودۆخی تایبه‌ت مه‌که‌ن چونکه‌ خه‌مبار ده‌بم

درێژكردنه‌وه‌ی بارودۆخی تایبه‌ت له‌ توركیا ره‌خنه‌ی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌
ئه‌ردۆغان: باسی كۆتایی هاتنی بارودۆخی تایبه‌ت مه‌كه‌ن چونكه‌ خه‌مبار ده‌بم
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وێڕای پێداهه‌ڵدان به‌ بارودۆخی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بۆخۆی ده‌ڵێت ئه‌م بارودۆخه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌هێز بوونی بازاڕی ئابووریی و نه‌مانی مه‌ترسیی تیرۆر وتی: باشتره‌ هیچكه‌س باسی كۆتایی هاتنی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌كات چونكه‌ كۆتایی هاتنی ئه‌م بارودۆخه‌ خه‌مبارم ده‌كات.

ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ بوو كه‌ په‌رله‌مانی توركیا بارودۆخی تایبه‌تی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ش درێژكرده‌وه‌، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌وه‌تای كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ـه‌وه‌ ئه‌وه‌ حه‌وته‌مین جاره‌ كه‌ بارودۆخی تایبه‌ت و ئه‌منیی درێژ ده‌كرێته‌وه‌ له‌م وڵاته‌دا.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ درێژكردنه‌وه‌ی بارودۆخی تایبه‌ت له‌ توركیا ره‌خنه‌ی زۆری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی رۆژئاوایی به‌دواوه‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.