په‌رله‌مانتاریكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا هه‌وڵی دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی به‌هێزتر له هێزه‌كانی عێراق ده‌دات و ره‌وانه‌كردنی هاوكاری دارایی‌ش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له پلانه‌كانی دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته.
فیرده‌وس عه‌واد رایگه‌یاند: وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی هه‌ژماری بانكێك له ئه‌مریكا ، رێزنه‌گرتنه له سه‌روه‌ری عێراق و هاندانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ یاخیبوون له حكومه‌تی عێراق.
گوتیشی: ره‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ هێزێكی سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یی له عێراق و به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و زیاتر له په‌یامێكیش بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ی تێدایه ، له‌وانه ئه‌مریكا هه‌وڵی دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی به‌هێزتر له هێزه‌كانی عێراق ده‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایه ئه‌مریكا چاكه‌ی بۆ عێراق ناوێت و تاوه‌كو ئێستاش هه‌وڵی دابه‌شكردنی ده‌دات ، ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ش یه‌كێكه له پلانه‌كانی دابه‌شكردن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.