ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چاودێری سیاسی له وتارێكیدا وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌د ده‌داته‌وه‌و نووسیویه‌تی: حه‌زم نه‌ئه‌كرد له گه‌رمه‌ی هه‌راوهۆریای هه‌ڵبژاردندا، ناچار ببم قسه‌یه‌ك بكه‌م كه كاندیدێك، له‌هه‌ر لیستێك بێ پێی نیگه‌ران بێت، به‌ڵام هێندێ له‌كاندیده‌كان، به‌داخه‌وه هه‌موو پرنسیپه‌كان و بگره ئاكاره‌كان ئه‌كه‌نه قوربانی یه‌ك پایه‌ی كورسی چاوه‌ڕوان كراوی په‌رله‌مان. ڕاسته‌وخۆ لێدوانه‌كه‌ی كاك محمد یوسفم گوێ لێ نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سایته‌كاندا خوێندمه‌وه چونكه فه‌یسبووكه‌كه‌شم ساڵێكه بۆته قوربانی حازریان و هاك كراوه، بۆیه مشتومڕی خوڵقاو له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌شی له‌سۆسیال میدیادا نازانم چۆنه‌و چۆن نییه، هێنده نه‌بێ خوێندمه‌وه، كه كه‌مپینێك هه‌یه به‌ناوی (منیش ریفراندۆمچیم).
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: من له‌وه‌ناگه‌م بۆچی هێندێ له‌كاندیده‌كان و هێندێ سیاسیش به دژایه‌تیكردنی ڕیفراندۆمه‌وه گرتوویانه‌و په‌تای دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم به‌ریان نادا؟ به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سایه‌تی وه‌ك كاك یوسف محه‌مه‌د، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، له‌ده‌سته‌بژێره باڵاكانی كوردستان هه‌ژمارئه‌كرێ، ئه‌و جۆره دژایه‌تیكردنه‌ی بۆ ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر به نیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش بێت له‌م یان له‌و، شایسته‌ی ئه‌و نیه، ته‌نیا بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دژایه‌تی ملیۆنان ده‌نگی كوردستان بكا، نه‌ك ته‌نیا هی رفراندۆمی 2017 به‌ڵكو هی ریفراندۆمه نافه‌رمییه‌كه‌ی ئوكتۆبه‌ری 2005یش.
جوندیانی ده‌شڵێ: كاك یوسف داوای دادگاییكردنی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ئه‌كات و بیانووش به‌وه دێنێته‌وه، كه گوایا ده‌سكه‌وتی زۆر خرابووه به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه له‌ریفراندۆمه‌كه. ڕه‌نگه له‌دیدی كاك یوسف و زۆرانی تردا ئه‌و درافته‌ی تیلرسۆنی وه‌زیری ئه‌وسای ئه‌مریكا ناردبووی خه‌زێنه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان بووبێ، به‌ش به‌حاڵی خۆم درافته‌كه‌م بینیوه‌و بڵاوكرایه‌وه، ئه‌لفوبێیه‌كیش له‌سیاسه‌ت، به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌ورانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌كوردو ئامانجه‌كانی زۆر زیاترن، تێ ئه‌گه‌م، بۆیه به‌و برا به‌ڕێزه‌م ئه‌ڵێم من هیچ به‌ڵێنێكی كۆنكرێتی و گره‌نتیه‌كم له‌و درافته‌دا نه‌بینی، به‌تایبه‌ت به‌مانای پشتیوانیكردنی ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ر له‌دواتردا بكرێ.
جه‌ختیشیده‌كاته‌وه من بڕوای پته‌وم به‌وه هه‌یه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌دڵه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌نگیان به به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، هه‌موویان سه‌ركرده‌ی ڕیفراندۆمن، كه من به‌شانازییه‌كی ڕه‌هاوه خۆم به‌یه‌كێك له‌و ملیۆنان سه‌ركردانه‌ی ریفراندۆم ئه‌زانم. خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار بێ و (دووربێ) به‌رنامه‌ی كاك یوسف و هه‌ر لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌بێ، كه گه‌یشتنه په‌رله‌مانی به‌غداو له‌ئه‌جێندایاندا دادگاییكردنی سه‌رانی ریفراندۆم هه‌بێ، ئه‌وا منیش به‌شانازیه‌وه ئه‌چمه به‌رده‌می ئه‌و دادگایه‌ی ئه‌و ئه‌ركه نایاساییه جێبه‌جێ ئه‌كا. هه‌رچه‌نده دوور نییه، ڕۆژگارێكی ته‌واو داماڵراو له‌به‌هاكان بێته پێشه‌وه، وه‌ك چۆن له‌كه‌ركوك و ناوچه‌داگیركراوه‌كانی تری كوردستاندا، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به‌هاكه‌ی خوێن بوو، وه‌ك له‌خانه‌قین بینیمان، ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا دادگایی بكرێن. به بڕوای من ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌تێكۆشان له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌ركه‌سێكیشمان ئازادین له‌و شانازیانه‌دا به‌شدار ئه‌بین یان نا، وه‌ك له‌ساڵانی ڕژێمه دكتاتۆریه‌كانی عیراقدا بینیمان، به‌شێك له گه‌له‌كه‌مان مقاوه‌مه‌تی ئه‌كرد و به‌شێكیش، له باشترین حاڵه‌تدا پاسیڤ بوون و باقیه‌كه‌شی باس ناكه‌م چونكه له یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی كوردستاندا هێشتا هه‌ر ماوه‌ته‌وه.
جوندیانی له‌كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: ئه‌و قسانه‌ی كاك یوسفم زۆر پێ ناخۆش بوون هه‌م له‌به‌ر ئه‌و و هه‌م له‌به‌ر خۆشم، بۆیه‌ش ناچار بووم قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه بكه‌م، چونكه ئه‌مه خۆم و مناڵه‌كان و خزم و خوێشان و دۆست و هاوڕێیانیشم ئه‌گرێته‌وه، كه هه‌موومان ریفراندۆمچی بووین. ریفراندۆمچی هه‌رگیز ناخه‌مه ناو چواركه‌وانه‌وه، چونكه به‌ڵێ منیش ریفراندۆمچی بووم و له‌وه‌ش پتر و دیارترو ڕاگه‌یه‌ندراوتر سه‌ربه‌خۆچی بووم و تا ئه‌شمرم سه‌ربه‌خۆچیم، چونكه ئه‌و چه‌مكه ئه‌گه‌ر بۆ پلارو سوكایه‌تی پێكردن و ڕكابه‌ری و ململانێی سیاسیش لای هه‌ندێ كه‌س ولایه‌ن به‌كار بهێنرێ، ئه‌وا لای من ڕێك وڕه‌وان به‌مانای سه‌ربه‌خۆخوازیه‌و ئه‌مه‌ش لانی كه‌م به‌هیچ جۆرێك ناچێته‌وه سه‌رخێڵی عێراچییه‌وه.
هیوادارم، ئه‌و قسانه‌ی كاك یوسف كردوونی، توڕه‌بوون و كاردانه‌وه‌یه‌كی كاتی بووبێ به‌رامبه‌ر به‌و قسانه‌ی كاك حاجی كاروانی كاندیدی یه‌كگرتوو له‌باره‌یه‌وه كردنی و كورد وته‌نی كاك یوسف قسه‌كانی له‌دڵه‌وه نه‌بووبن و پاشگه‌زبێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.