سیناتۆرێكی كۆماریخوازی ئه‌مریكیی له دوو بابه‌تی جیاوازدا كه له راگه‌یاندنه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆشداریی ده‌دات سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسڕائیل.
كۆری گاردنه‌ر سیناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا له یاداشته‌كانیدا نووسیویه‌تی: قه‌یرانی سووریا وزه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه په‌ل بهاوێته به‌شه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ببێته هۆكاری جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل.
دواتریش نووسیویه‌تیی: ئه‌گه‌ر بارودۆخ له سووریا به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و جه‌نگی ناوخۆیی و كوژرانی سه‌دان هه‌زار كه‌س درێژه بكێشێت و ئێران و رووسیا و حزبوڵڵا له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا بوونیان هه‌بێت، ئه‌وا حكومه‌تی ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ره‌س ده‌هێنن.
ئه‌م سیناتۆره له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا كه له رۆژنامه‌ی واشنتن ئیگزه‌مینه‌ردا بڵاوی كردوه‌ته، ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئاواهی بارودۆخێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كاره‌ساتباره ده‌بێت. من پێموایه كه ئێمه ناتوانین دانیشین و ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر ده‌ست كاتێك كه چه‌ندین هه‌زار كه‌س له‌نێو ده‌چن و ئیسڕائیلی هاوپه‌یمانان له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی سیناتی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كیشدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه وتوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئه‌وا ئیسڕائیل ده‌توانێ به پشتیوانیی ئێمه جنگه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.