گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب " یوسف عه‌ره‌فات " له‌گه‌ل كچێكی كورد هاوسه‌رگیری ده‌كات و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه .
له‌و كورته ڤیدیۆیه‌دا كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده كوێتییه له نێو په‌یج و هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی خۆی كه له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، ده‌رده‌كه‌وێت " یه‌سف عه‌ره‌فات " هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ كچێكی كورد كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به جلی كوردی له‌م گرته ڤیدیۆیه ده‌ركه‌وتووه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له وڵاتی كوێت له ساڵی 1993 له دایك بووه و له ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆشترین ده‌نگی عه‌ره‌بی به‌شداری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كلیپی گۆرانی بڵاوكراوه‌یه ، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگه‌كان و كۆنسێرته‌كان پێشكه‌ش ده‌كات .
جێی باسه " محه‌مه‌د یوسف " تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی نوێی ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌دركاندووه و له گرته ڤیدیۆكه‌ش رۆخساری هاوسه‌ره‌كه‌ی له نزیكه‌وه ده‌رنه‌خستووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.