ئەمڕۆ لە ئەورووپا پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی کرد بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ.
ئەمڕۆ 21ی 4ی 2018 لە چوارچێوەی بەرنامەی پارتی دیموكراتی کوردستاندا لە بەرلین، ھێمن ھەورامی و دڵشاد بارزانی، سەرپەرشتیاری لقی 6ی پارتی لە ئەورووپا، دەرگای بانگەشەی ھەڵبژاردنیان واڵا كرد، كە سەرجەم بەرپرسی ناوچەكانی وڵاتانی ئەورووپا ئامادەی بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا ھەورامی ئاماژەی بەو ستراتیژە كرد كە پارتی ھەیەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق و ئەو ڕاسپاردە و پەیامانەی سەركردایەتیی حزبی پێ گەیاندن، كە دەشێ لە بانگەشەدا پیڕەو بكرێن.
ههر له كۆبوونهوهكهدا دڵشاد بارزانی، وەك بەرپرسی لقی 6ی پارتی لە ئەورووپا، بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چەندین خاڵی تایبەت بە دیسپلینی حزبایەتی لە ئەورووپا خستەڕوو، پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھەمیشە پەیامی دیموکرسی و خەباتە لە پێناو وەدیھێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا بەرنامە و پلان بۆ ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردن داڕێژرا و بە پێی پێویستی و ئاماری كوردان لە ئەورووپا ھەموو وڵاتان بەسەر دەكرێنەوە و بەرنامە و پلانی حزب بە ڕێكخراوەكان دەگەیەنڕێت و چەندان بەرنامەی جەماوەریش ڕێك دەخرێت.
له كۆتایی كۆبوونهوهكهدا دهنگدان به لیستی ژماره (184) پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدهكانی دووپاتكرایهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.