Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:18

مەکتەبی سەرۆک ساڵیادی گۆڤاری گوڵان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی
کوردستان TV
#7
100%


مەکتەبی سەرۆک، بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافی گۆڤارەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزبایی مەکتەبی سەرۆک بۆ گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری گوڵان

سڵاو و ڕێز.

بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین.

ئێوە ئەو شانازییەتان هەیە کە گۆڤارەکەتان تەمەندرێژترین و پڕخوێنەرترین و متمانەپێکراوترین گۆڤاری سیاسییە لە کوردستان. کارکردن لە گۆڤارێک کە ئەرکی پاراستنی متمانە و بڕوابەخۆبوونی تاکەکانی گەلەکەی لەئەستۆ گرتووە، خەباتێکی پڕ سەروەرییە، بەتایبەتییش کە سەرەڕای دۆخی خراپی ئابووری، ئێوە ماندوویینەناسانە بەردەوام بوون و بەگیانێکی پێشمەرگانەوە درێژەتان بەکارەکانتان دا.

گوڵان جگە لەوەی گۆڤارێکی سیاسییە و ڕۆشنبیریی گشتی بڵاو دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا وەک ناوەندێکی گرینگی دیالۆگ و بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەی سیاسی کاری کردووە و بووەتە پردێک بۆ پێکەوە بەستنی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە و ناوەندێک بۆ دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکان .  جێی پێزانین و دەستخۆشییە کە سەرەڕای هەموو ئەو کارانە گوڵان بە چاپکردنی ژمارەیەک کتێب و لێکۆڵینەوەی سیاسی خزمەتێکی زۆری بە کتێبخانەی کوردی و ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان کردووە.

ھیوادارین ستافی ماندوویینەناسی گوڵان ھەر بەو ڕوحییەتە پێشمەرگانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ھەستی بڕوابەخۆبوون و نیشتیمانپەروەری  بەردەوام بن.

بەو ھیوایەی ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سەرۆک

21ـی4ـی2018

 

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.