Erbil 23°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:01

پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گۆڤاری(گوڵان)

گوڵان بە گیانی دیالۆگ و رەخنەگرانە خزمەتی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانی كوردستانی كردووە
کوردستان TV
#7
100%

 

بەبۆنەی بیست و چوارهەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری ( گوڵان)ەوە ، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستاڤی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
هەڤاڵان، سكرتێری نووسین و سەرجەم ئەندامانی ستافی نووسین و هونەریی لە گۆڤاری(گوڵان)
بەبۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و خوێنەرانتان دەكەین، وێرای هیواخوازیی بەردەوامیی و پێشوەچوونی زیاتر، مایەی شانازیشە، كە رۆژنامەگەریی كوردیی خاوەن گۆڤارێكی وەك(گوڵان)ە، كە ئەمەش بەبێگومان بۆ هەوڵ وكۆشش و شەونخونیی ئێوە دەگەڕێتەوە. 
گۆڤاری(گوڵان) بەپێی سیستەم و پرۆگرامێكی رێكوپێك و تایبەت بەخۆی كاری كردووە بۆ خزمەتكردنی كایەكانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی، كە ئەمەش دەسكەوتێكی دیكەیە بۆ رەوتی رۆژنامەگەریی كوردیمان، لەو بوارەشدا جێدەستی دیارە لە سەر گۆڕەپان و لە نێو كاروانی رۆژنامەوانیی و كاری میدیاییدا.
(گوڵان)پێگەی شایستەی خۆی هەیە لە نێو توێژی رۆشنبیروئەكادیمیستاندا، ئەمەش دیوێكی دیكەی ئەو خزمەت وبەخششەیە، كە پێشكەشتان كردووەو ئەو بوارەشتان بەبەرهەمی تێروتەسەل دەوڵەمەندتر كردووە.
(گوڵان)وەك هەفتەنامەیەكی دیاروبەرچاو و بەو رێبازە نەگۆڕوجێگیرەی توانیویەتی ژمارەیەكی یەكجارزۆری تۆژەرونووسەروئەكادیمی ناسراوی عەرەبی وبیانی و جیهانی بەیەكەوە كۆبكاتەوە، بۆیە لەو رووەوەش تایبەتمەندیی و دانسقەیی خۆی سەلماندووە، هەروەها لەرووی ئیتیكی پیشەوەرانەوە گۆڤاری(گوڵان) پەیرەوی رەوتێكی راست و دروستی كردووە و بەگیانی دیالۆگ و رەخنەگرانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.
جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستن وبەردەوامیی وزیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان)دووپات دەكەینەوە، جەختیش دەكەینەوەسەر ئەوەی كاروئەركی رۆژنامەوان و رۆشنبیران پاڵپشتی و داكۆكیكردنە لە كێشە رەواكانی گەلەكەمان و گەیشتنی بە مافەكانی. 
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
21/4/2018

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.