Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 02:28

ئه‌ندامێکی تری ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ من ئازادم هه‌ر كار و ڕێباز و ئه‌ركێك بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم
کوردستان TV
#7
100%

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ "سیروانی كوێخا نه‌جم"  ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ ریزی حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

له‌ نامه‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ى هه‌ر یه‌ك له‌ جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كراوه‌  "كوێخا سیروان" ده‌ڵێت: له‌ئه‌مڕۆوه‌ 21/4/2018  من ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم .

ده‌شڵێت: هۆكار زۆره‌ بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م كه‌ ئێوه‌ش ده‌زانن و خۆتان لێی بێده‌نگ كردووه‌.

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌شدا ده‌ڵێت: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ من ئازادم هه‌ر كار و ڕێباز و ئه‌ركێك بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.