ئازاد جوندیانی ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگی كورد له كه‌ركوك له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕایگه‌یاند: به شێویه‌كی گشتی لۆژیك پێمانده‌ڵێت: ده‌نگی كورد له‌م ناوچه‌یه كه‌م ده‌كات، چونكه بارودۆخێكی نه‌خوازراو له كه‌ركوك روویدا له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا و كه‌ركوك داگیر كرا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد له ناوچه‌كه‌دا، وایكرد خه‌ڵكی كه‌ركوك متمانه‌یان به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ست بده‌ن و خه‌ڵكی ئێستا بۆی گرینگ نییه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێرێت و ببێت به نوێنه‌ری مافه‌كانی ئه‌و ،له كاتێدا ده‌بینێت هیچ ته‌وافقێك له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ماوه.
گوتیشی: خه‌ڵَكی ده‌شڵێن ئێمه گرینگی ده‌ده‌ین به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌ك په‌رله‌مانی عێراق چونكه له عێراقدا شه‌راكه‌ت نه‌ماوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندی له سیاسییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌كێتی جیابوونه‌وه و لیستی جیایان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پێشووی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه و لیستی جیاوازیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌بوونه‌ته سه‌ر ئێشه بۆ یه‌كێتی به‌ڵكو یه‌كێتی بۆ خۆی سه‌ر ئێشه‌یه بۆخۆی.
سه‌باره‌ت به بوونی خۆی له‌و سه‌رئێشه‌یه‌دا جوندیانی گوتی: من ئه‌گه‌ر لیستێكم بۆ خۆم دروستبكردایه یا چووبامه ناو حیزبێكی تر، ئه‌وا منیش ده‌بووم به سه‌رئێشه بۆ یه‌كێتی ، به‌ڵام له ئێستادا من وه‌ك سیاسییه‌ك بێ لایه‌نگیری كار ده‌كه‌م و به‌شێك نیم له‌و سه‌ر ئێشه‌یه‌و بۆ سه‌ر ئێشه‌ش بۆ یه‌كێتی، داخلی ململانێ نابم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
جوندیانی سه‌رئێشه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و ده‌ڵێت: له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال یه‌كێتی تووشی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی گه‌وره هات كه باسكردنی به ده‌یان كتێب ته‌واو نابێت.
راشیگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سه‌رئێشه‌یه پێویسته یه‌كێتی پره‌نسیپه كۆنه‌كانی بخاته لاوه‌و كار بكات بۆ دانانی پره‌نسیپی نوێ و له په‌یره‌وه‌كه‌یدا جێگه‌یان بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌س و حیزب و لایه‌نانه‌ی له دوای لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆم قسه‌ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن ریفراندۆمچییه‌كان بدرێن به دادگا چونكه یه‌ك پارچه‌یی عێراقیان له‌ق كردووه، جوندیانی ڕایگه‌یاند: به‌ر له هه‌موو شتێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قسه له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌كه‌ن موزایه‌ده‌ی سیاسیی ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا پێم وایه ئه‌وه‌ی به‌م جۆره باس له ریفراندۆم بكات سه‌ره‌تا غه‌درێكی گه‌وره له خۆی ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت تۆڵه له كه‌سێك یا حیزبێك بكاته‌وه، یا كاردانه‌وه بنوێنێت سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئه‌م یا ئه‌و.
ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك به‌ر پرسیاریه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌ی دواجار ده‌بێ له ئه‌ستۆ بگرێت.
جوندیانی ده‌شڵێت: ریفراندۆم كوردی گه‌یاند به قۆناغێك كه له رووی تیۆری و عاتیفییه‌وه قۆناغی حوكمی زاتی و فیدراڵی تێپه‌ڕاند و قۆناغێكی نوێی سه‌ربه‌خۆیی هاته پێشه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ئێمه كار له سه‌ر بابه‌تی گه‌وره‌تر بكه‌ین و به دوای كه‌ره‌سته‌ی نوێ‌دا بگه‌ڕێین بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.