دوێنی هاووڵاتییه‌كی چیلی به ناوی "سیلینو فلانوفیا خارامیو" ته‌مه‌ن" 121" ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی سان حوسیه كۆچی دوایی كرد.
سیلینو به‌هۆی شكانی سێ ماسوولكه و زامداربوونی سییه‌كانی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕ دابوو دوایی بارى ته‌ندروستی تێكچوو و دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و به ته‌مه‌نه له 25ـی یۆلیۆی ساڵی 1896 له‌دایك بووه هه‌رچه‌نده به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ناوی له پێوه‌ره‌كانی گینیس تۆمار نه‌كراوه ، به‌ڵام له زۆربه‌ی دیداره‌كانی جه‌ختی له‌راستی به‌رواری له‌دایك بوونی خۆی كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه/ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.