Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:14

‌له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌کی‌ ڤیدیۆیی‌ کاندیدێک دوورخرایه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردن

کاندیدی ژمارە 9ی هاوپەیمانێتی نەسر به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی
کوردستان TV
100%


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی‌ كاندیدێكی‌ ژنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر، به‌ناوی‌ ئینتیزار ئه‌حمه‌د بڵاوبۆوه‌و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی‌ پێكرا، هاوپه‌یمانێته‌كه‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند:

پڕۆفیسۆر ئینتیزار ئەحمەد جاسم، کاندیدی ژمارە 9ی هاوپەیمانێتی نەسر بوو، ماوەیەک پێش ئێستا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە ژنێک بە رووتی دەردەکەوێت سێکس لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەکات و دەگوترێت ئینتیزار ئەحمەد جاسمە.

حسێن ئه‌لعادلی‌ وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر، كه‌ عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، به‌كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ مافی‌ هه‌موو لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ كاندید دووربخاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی‌ كاندیدبوون ناگونجێت.

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و كاندیده‌ ئیلتیزامی‌ به‌ مه‌رجه‌كانی‌ كاندیدبوونه‌وه‌ نه‌بووه‌و بۆیه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئینتزار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌ستكاریكراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان به‌گومانه‌ لێی‌ بڕوانن، ئه‌وه‌شی‌ له‌ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.