وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاڵا تاڵه‌بانی به‌بێ پرسی یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب كاندید كردووه، لای خۆشیه‌وه تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه: به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ ده‌یسه‌لمێنم كه ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆكاندیدكردنم بوون.
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاڵا تاڵه‌بانی به‌بێ پرسی یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب كاندید كردووه، ره‌تیشیده‌كاته‌وه ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆكاندیدكردنی ناوبراو بوبێتن.
هه‌روه‌ها سه‌عدی پیره ئاماژه به‌وه ده‌كات هێرۆ خان گوتوویه‌تی: ئاڵا تاڵه‌بانی هاتووه بۆلام باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردووم كه بۆ خۆی كاندید بكات له‌و لیسته وه چۆن خزمه‌تی هێرۆ خان ده‌كات، به‌ڵام من ڕازی نه‌بووم و ڕه‌تمكرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه به‌هۆی خۆكاندیدكردنیهوه له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه بڕیاری سڕكردنی دراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ ده‌یسه‌لمێنم كه ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆكاندیدكردنم بوون.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.