دادگای تورکیا مافی پەرلەمانتاری لە هەردوو پەرلەمانتاری هەدەپە، عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک سەندەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ، ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتی له عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی رووها و سه‌لما ئیرماك په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی جۆڵه‌مێرگ له فراكسیۆنی هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه.
دوای ئه‌و بڕیاره ژماره‌ی كورسییهكانیههدهپه له په‌رله‌مانی توركیا له 50 كورسییه‌وه بۆ 48 كورسی كه‌مده‌بێته‌وه.
له ماوه رابردوودا توركیا به پاساو و بیانووی جۆراوجۆر، مافی په‌رله‌مانتاری له 11 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌ندووه‌ته‌وه‌و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و 7 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یان خستووه‌ته زیندانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.