پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ،ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریانداوه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن له كه‌ركووك ، نابێت به سۆزی خه‌ڵك یاریی بكه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یان پێ قبوڵ بوایه نه‌ده‌هاتن ئه‌م كاره بكه‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ، پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركووك ، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ده‌نگۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان رایگه‌یاند ، ته‌نیا بۆ سه‌ردان هاتووم و به زووترین كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان ، ئه‌و قسانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌یه. من ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان له چه‌ند رۆژێكی دیكه‌شدا نه‌ك دره‌نگ.
پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركووك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه ، داوای له‌و لایه‌نانه كرد كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركووك ده‌كه‌ن ، بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه نه‌كه‌ن و خۆیان دووربگرن له یاریكردن به هه‌ستی خه‌ڵك.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریانداوه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن له كه‌ركووك ، نابێت به سۆزی خه‌ڵك یاریی بكه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یان پێ قبوڵ بوایه نه‌ده‌هاتن ئه‌م كاره بكه‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتن ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مریكا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه. به‌شی زۆری ئه‌و دیدارانه تایبه‌ت بوون به باسكردن له ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو. پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركووك له‌باره‌ی دیدار و سه‌ردانه‌كانی ده‌ڵێت: ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت بزانن له 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی روویدا و راستییه‌كه‌ی چۆن بووه. هه‌ربۆیه داواكاری بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵمدا زۆربووه .
سه‌رچاوه/ رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.