Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:30

وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ جه‌نگی ئه‌تۆمی فڕۆکه‌ی رۆژی قیامه‌ت به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مریکا سووڕایه‌وه‌

فڕۆكه‌كه‌ له‌ توانایدایه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئاسماندا بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێگه‌ی civmilair رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ی E-4B nightwatch ناسراو به‌ فرۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت به‌سه‌ر ئاسمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سووڕایه‌وه‌.

فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بینراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاسمانی ویلایه‌تی ئیندیانا سووڕاوه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌، ده‌توانرێت وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی له‌ئاسمانه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت .

هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه‌ له‌ توانایدایه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئاسماندا بمێنێته‌وه‌ و هه‌ر له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ووزه‌ی پێویسیتی بۆ دابین ده‌كرێت.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.