رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، 52 له‌سه‌دای ئیسرائیلییه‌كان ترسیان له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نزیك هه‌یه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌م راپرسییه هاوكاته له‌گه‌ڵ له نزیكبوونه‌وه‌ی یادی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین له 14ی ئایاری 1948.
ئه‌م راپرسییه كه په‌یمانگای بانلز پۆلیتیكس بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌عاریف ئه‌نجامی داوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی دوێنێ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه 587 كه‌س تیایدا به‌شداریان كردووه كه 484یان جووله‌كه‌ن و 103ی دیكه‌یان عه‌ره‌بن.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایه بوونی ئیسرائیل راسته‌قینه‌یه یان بوونی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌وه بووه‌ته‌و، ئه‌وا سه‌دا 73ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه بوونی ئیسرائیل راسته‌قینه‌یه، هاوكات سه‌دا 18یان رایانگه‌یاندووه كه ئیسرائیل رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌دا 52 له‌وانه‌ی رای خۆیان له راپرسییه‌كه داوه رایانگه‌یاندووه كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران، ترسیان له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نزیك هه‌یه.
له‌سه‌دا 34 وای بۆ چوون، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه له لایه‌ن ئێران، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵا لوبنانه، له‌سه‌دا 32ش وای بۆ چون كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه، هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه.
له‌سه‌دا 32ش رایانگه‌یاندووه كه له پاڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی، گرانی و خراپبوونی ره‌وشی ئابووری له گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ن كه رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه، هاوكات له‌سه‌دا 21 وای بۆ چوون كه گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی گشتی له گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ن كه رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.