پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 5.9 رێخته‌ر، له نزیك بنكه‌ی ناوه‌كی شاری بوشه‌هر له وڵاتی ئێران روویدا.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه ناسی ئێران رایگه‌یاند، كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی تاران، بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 5.9 رێخته‌ر، له شاری ده‌شتی و شاری كاكی سه‌ر به پارێزگای بوشه‌هر روویداوه.
ناوه‌نده‌كه قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به 18 كیلۆمه‌تر راگه‌یاندووه، به‌ڵام ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه ناسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 5.5 رێخته‌ر و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تری زه‌وی روویداوه.
تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراون به‌ڵام به‌هۆی هێزی زۆری بومه‌له‌رزه‌كه، به‌شێك له شاخه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ژاون و به‌شێكیشیان داڕماون.
دیاره بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر هه‌ر زوو رایانگه‌یاند كه بنكه‌كه هیچ زیانێكی به‌ر نه‌كه‌وتووه و له كاركردنی ئاسایی خۆی به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.