Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:14

شه‌ش چه‌کداری داعش له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کوژران

چه‌كدارانی داعش به‌ به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ پاشماوه‌كانی داعش، شه‌ش چه‌كداری داعش كوژراون.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنیان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌.

یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی سه‌فح جه‌به‌ل، جه‌زرات و حاوی باشووری شاری تكریت ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدراوه‌.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چوار تیرۆریست له‌ لایه‌ن سوپا و دووی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژراون.

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعش له‌ عێراقدا راگه‌یاند ، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ی كه‌ركوك و دیاله‌و موسڵ و سه‌حه‌ڵادین خۆیان كۆكردۆته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.