ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئهیلوول، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له نوێترین ئاماریدا ڕایگه‌یاند، کەمتر لە 2%ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماون کە خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار بکەن.
پڕۆژەی هه‌ژماری من راشیگه‌یاندووه، ژمارەی کارتە بانکییە ئامادەکان لە بانکە گشتییەکان کە هێشتا وەرنەگیراون، 55 هەزار کارتە.
ده‌شڵێت: نامە بۆ هەر مووچەخۆرێک دەنێرێت کە کارتەکەی ئامادە بێت و له نامه‌كه‌دا شوێنی ئەو بانکە دیاری كراوه کە کارتەکەی تێدا ئامادەیە.
پڕۆژەی هەژماری من ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هه‌ژماری من بەردەوامە لە تۆمارکردن و گەیاندنی کارتە بانکییەکانی مووچەخۆران، بۆ ئەوەی بتوانن مووچەکانیان بەبێ کێشە وەربگرن.
هه‌ژماری من هۆشداریشی داوه كه له‌مه‌ودوا مووچەی کاش به ته‌واوی ڕادەوەستێت و مووچە تەنیا لە ڕێگه‌ی پڕۆژەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: نزیکەی 750 ئەی تی ئێم لە ته‌واوی هەرێمی کوردستان دانراون.
له دواین كاره‌كانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه، نزیکەی 20 هەزار کارت رادەستی سوودمەندان کراوه لە هەفتەی رابردوودا و بۆ ئەم هەفتەیەش 55 هەزار کارت ئامادە ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.