Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 16:16

لە کفری لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا

100%

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای کفری لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جێب واز) بە ئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار ڕۆیشتووە و ماتۆڕسکیلێک بەپێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە، لە ئەنجامدا تووشی پێکدادان بوون.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی ڕووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1997ـە، بەسەختی برینداربوو. پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی گیانی لەدەست دا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجام داوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.