Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 14:56

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ئامێدی دوو کەس بریندار بوون

100%

لە سنووری قەزای ئامێدی، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە 2 کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، جەرجیس عیسا ئەردەنی، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئامێدی بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان کۆمەڵگەی قەدشێ و هاوینەهەواری سیلاڤ، لە نزیک گوندی هەمزیکێ ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (هۆندا و بی ئێم دەبلیو) بووە. بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، هەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئامێدی داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بە وریاییەوە لێخوڕن، بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی لەم شێوەیە و پارێزگاری لە گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.