Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 18:46

سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

100%

سەرۆکی ئیمارات و هەردوو جێگرەکەی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.  

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی، لەگەڵ شێخ مەنسوور بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆکی دەوڵەت و جێگری سەرۆک وەزیران، بروسکەی سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

لە بروسکەکاندا، سەرکردایەتی باڵای دەوڵەتی ئیمارات هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕیوە.

هاوکات، هەر یەکە لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئیمارات، بروسکەی سەرەخۆشیی هاوشێوەیان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هیوای سەبووری و ئارامییان بۆ بنەماڵەی بارزانی خواست.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.