Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:06

ئه‌ردۆغان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئاشکراکرد

دەولەت باخچەلی بە پێویستی زانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت
کوردستان TV
100%


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی كۆبووەوەو هەڵبژاردنی پێشوەختیان تاوتوێ كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی،  سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەژاد پەرەستی مەهەپە رۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان لە توركیا ئەنجامدەدەرێت.

دوای ئەوەی رۆژی 17ی نیسان ، دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بە پێویستی زانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت ، تەواوی پارتە سیاسییەکانی تورکیا هاتنە سەر خەت و بابەتی هەڵبژاردن بووە رۆژەڤی گەرمی وڵاتەکە.

دوای کۆبوونەوەکە ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی:هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمان لە 24ی حوزەیران بەڕێوەدەچن.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.