Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:22

په‌که‌که‌؛ کوژرانی 9 سەربازو 3 ئەندامی باڵای میتی تورکیاى راگه‌یاند

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەنراوێكى بلاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) كه‌ باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه‌، كوژرانی 9 سەربازی توركیا و سێ ئەندامی باڵای میتی توركیا لە شەڕەكانی سنووری سێرت و لێلیكان و گەڤەر و چەلێى باكوورى كوردستان راگەیاند.

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلیلا و شەهید بەستا، لە چالاكییەكی گەریلاكاندا لە 23ی مانگی رابردوو لە سێرت، ئۆتۆمبێلێكی میتی تورك كراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و تیایدا سێ ئەندامی باڵای میت كوژراون، هەروەها دەست بەسەر چەندین جۆر چەك و تەقەمەنییاندا گیراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاكییەشدا، دوو هەڤاڵمان شەهیدبوون".

راشیگەیاندووە، ئێوارەی دوێنی 14ی نیسانی 2018،  لە لێلیكان-ی سەر بە باشوری كوردستان، گەریلاكانیان لە چالاكییەكدا گورزێكی كوشندەیان لە سوپای تورك وەشاندووە و لە ئەنجامی چالاكییەكەدا پێنج سەربازی توركیا كوژراون.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووه‌، "پێش نێوەڕۆی دوێنێ گەریلاكانمان لەگردی عەلی شێر دژی سوپای تورك چالاكییان ئەنجام داوە، تیایدا چەندین سەربازی تورك كوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشكرانەبووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 30ی مانگی رابردوودا، گەریلاكان ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركیان كردووەتە ئامانج و تێكیانشكاندووە، ئەوەی ئاشكرابووە چوار سەربازی تورك لەو چالاكییەدا كوژراون.

هەپەگە چالاكییەكی دیكەی گەریلاكانی لە سنووری چەلێ ئاشكرا كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە، "چەندین سەرباز كوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەكەیان ئاشكرا نەبووە". 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.