Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جیهان چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌کات

کۆمیسیۆنه‌كه‌ 650 نوێنەری ئاماده‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

فازل غەراوی، ئەندامی لقی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جیهان رایگەیاند" ئه‌وان 650 نوێنەریان ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكه‌ن.

غەراوی راشیگەیاند، نوێنەرەکانیان لە کاتی بانگەشە و بەڕێوەچوونی دەنگدان چاودێری پرۆسەکە دەکەن، دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش راپۆرتی خۆیان پێشکەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ و پەرلەمانی عێراق دەکەن، دواتر ئەو راپۆرتە دەدرێتە دادگای مافی مرۆڤ لە عێراق.

دوێنى 14ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش لە هەرێمی کوردستان دەست بە بانگەشە کرا. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.