ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تەرمی ئەو سێ برایەی كه به‌هۆى بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شه‌هیدبوون، له شیلادزێ بەخاک سپێردران.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو له سنوری ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی سێ برا پێكه‌وه به ناوه‌كانی ( مه‌جید محمد نێروه‌ی – تاهر محمد نێروه‌ی –ره‌مه‌زان محمد نێروه‌ی) كه‌وتنه به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا‌و سه‌ره‌نجام شه‌هید كران.
له لێدوانێكدا بو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی، خالد نێروه‌یی كه ده‌كاته خوارزای سێ برا شه‌هیده‌كه رایگه‌یاند" خاڵه‌كانی بۆ گژوگیایی به‌هاره روویان له شاخه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردبوو، دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پولیسیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه و دوای گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆری ئاسایش و پۆلیس له شاخه‌كانی ناحیه‌ی شێلادزێ ته‌رمی هه‌رسێ برا له سنوری نێوان گوندی( تتم و نێروه سیتو) دۆزرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.