Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:31

ڤالڤێردى ته‌نیا حه‌وت خاڵمان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌ پاڵه‌وانى خولى ئیسپانیا

دوای براوه‌بوونیان به‌سه‌ر ڤاڵنسیا ڤالڤێردى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و دووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا میواندارى ڤاڵنسیاى كرد ، بارسێلۆنا به‌دووگۆلى سوارێزو ئۆمتیتى توانى براوه‌بێت به‌سه‌ر ڤاڵنسیا كه‌یانه‌ى میوان ته‌نیا گۆلێكى تۆماركرد .
دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌ كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى بارسێلۆنا یاریه‌كه‌ به‌دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌كۆتاهات ، ڤاڵڤێردى راهێنه‌ر دوای یاریه‌كه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوا و ووتى :
براوه‌بوونمان له‌یاری ئه‌مڕۆ گرنگ بوو بۆمان ، ئێستا ئێمه‌ ته‌نیا پێویستمان به‌ حه‌وت خاڵه‌ تا ببینه‌ پاڵه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا . 
 راهێنه‌رى بارسێلۆنا ڕاشیگه‌یاند دوای شكسته‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر رۆما ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌مان گرنگ بوو ده‌ست خۆشى بۆ یاریزانان پیرۆزه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ .
 
ڤالڤێردى له‌كۆتا دا ستایشى یاریزانانى كرد كه‌به‌كۆمه‌ڵ ده‌توانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین ، وه‌ده‌ست خۆشى بۆ شتێگنى گۆلپارێز له‌سه‌ر پێش كه‌ش كردنى ئاستێكى باش له‌یاریه‌كانمان .

بارسێلۆنا له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ به‌ 82 خاڵ ، ڤاڵنسیا له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌ 65 خاڵ .
 
شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.