Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:28

داعش بازگه‌ى کاتى داده‌نێت و سه‌رى چه‌کدارێکى حه‌شدى شه‌عبى ده‌بڕێت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ڕێگاى نه‌فتخانه‌ - خانه‌قین داعش بازگه‌ى كاتى داده‌نێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14-4-2018  تیرۆرستانى داعش له‌ڕێگاى نه‌فتخانه‌ - خانه‌قین بازگه‌ى كاتى داده‌نێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كارو چاڵاكى و ئامانجه‌كانیان له‌سنوره‌كه‌ ، له‌كاتى ئه‌رك گه‌یاندنى چه‌كدارانى داعش له‌بازگه‌دا چه‌كدارێكى هێزه‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ى داعشه‌وه‌ به‌ناوى  حوسێن خورشید ده‌ستگیر ده‌كرێت كه‌ناوبراو چه‌كداره‌ له‌لیواى 110ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى . دواتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ سه‌ر ده‌بڕدرێت له‌هه‌مان شوێندا .
داعش له‌سنوره‌كانى خانه‌قین و كه‌ركوك و مه‌خمور له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ چاڵاكیان زیاد كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌هێرشكردنه‌ سه‌ریان 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.